بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: کۆی بەرهەمە مێژووییە ناسێندراوەکانی کوردستان تا ساڵی ٩٢ نزیکەی ٩٠٠ ئاسەوار بوو کە ئێستا گەیشتۆتە ٢ هەزار و ٥١١ بەرهەم.
ئەو وتیشی: تا ئێستا هەزار و ٢٠ ئاسەواری مێژوویی کوردستان تۆمار کراون. پارێزگای کوردستان لە بواری میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکان دەفرایەتی زۆری هەیە و شیاوی گەشەی زۆرترە.
گەوێڵیان هەروەها ئاماژەی بە بوونی ٥ مۆزەی چالاک لە پارێزگا کرد و ڕایگەیاند: ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار کەس لە کوردستان لە بواری میراتی کەلتووری چالاکن.
Your Comment