هادی عامری هەڕەشە لە دەوڵەتی عێراق دەکات

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای ئەمنیەتی سعوودی قبووڵ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە بە توندی دژی واژۆ کردنی گرێبەستی وەزارتی ناوخۆی وڵات لەگەڵ کۆمپانیای ئەمنیەتی سعوودین.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕەوتی گرێبەستێکی نوێ دەیەوێت هەندێک زانیاری بخاتە بەردەست کۆمپانیای ئەمنیەتی سعوودی کە لە بەرژەوەندی عێراق نییە. ئەو بابەتە لە ڕوانگەی ئێمەوە قبووڵ نەکراوە.

هادی عامری زیادی کرد: ئاوەها گرێبەستێک مەترسییە لەسەر ئاسایشی عێراق و پێشێل کرانی ئاسایشی نەتەوەیی دێتە ئەژمار. ئێمە بە گوشار لەسەر وەزارەتی ناوخۆی هەوڵ دەدەین ڕێگری بکەین لە واژۆ کرانی ئاوەها گرێبەستێک.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند: دەوڵەتی عێراق بە پێی گرێبست لەگەڵ لایەنی سعوودی، ئیزن دەداتە کۆمپانیای ئینترنتی سعوودی " علم ئارکۆن" کە زانیاری ئەمنیەتی تایبەتی هاووڵاتیان و وەزارەتخانەکان لەبەردەستدا بێت.

News Code 38967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =