بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندی تەلەفۆنی سێ وڵاتی ئەورووپی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: لە پێوەندی پیرۆزبایی وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی یەکسان و ڕێکخستنی پێوەندی لەگەل یەکێتی ئەورووپا، ناردنی ڤاکسین، ئەفغانستان ، ناوچەکە و ڕێککەوتنی ناڤۆکی باس و گفتوگۆ کرا.
ناوبراو زیادی کرد: جەختم کرد کە دانوستانەکانی ڤیەنا ئەبێ بەرژەوەندی و مافی ئێران دابین بکات. هەڵسوکەوتی نابەرپرسیارانە و بێ کردەوەیی ئەورووپا ئەبێ کۆتایی پێ بێت.
Your Comment