کاروانی وەرزشی ئێران حەوتەمین میدالیای زێڕی وەدەست هێنا

نیشان شکێنی ئێرانی لە مادەی تەپانچەی 10 مەتری پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ میدالیای زێڕی وەدەست هێنا. ئەمە حەوتەمین میدالیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران لە شانزدەهەمین خولی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە قۆناغی کۆتایی تەپانچەی 10 مەتری پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ سارە جەوانمەردی نیشان شکێنی ئێران لە کێبڕکێ لەگەڵ حەوت ڕکابەری دیکەی خۆی بووە پاڵەوان.

لە ئەم قۆناغە کە لە کاتژمێر 121ی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی تۆکیۆن لە هۆڵی ئاساکا بەڕێوە چوو، جەوانمەردی بە وەدەستهێنانی 239.2 خاڵ سەرتر لە وەرزشوانی تورکیا و مەجارستان وەستا و بووە پاڵەوان.

بەم شێوەیە جەوانمەردی سێهەمین میدالیای زێڕی خۆیی لە یارییەکانی پارائۆلەمپیک وەدەست هێنا. ناوبراو لە ڕابردوودا لو ڕیۆش دوو میدالیای زێڕی وەرگرتبوو.

News Code 38902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha