جۆدۆکاری نابینای ئێران بووە پاڵەوانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ

جۆدۆکاری نابینای کێشی 90 کیلۆی یارییەکانی پارئولەمپیک، دوهەمین میداڵیای زێڕ و پێنجەمین میداڵی ئێرانی ئەم یارییانەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەحید نووری جۆدۆکاری نابینای ئێرانی توانی لە بەرانبەر ریکابەری بەریتانیایی خۆیدا سەرکەوێت و میداڵیای زێڕی بردەوە.

نووری پێشتریش لە کێبەرکێیەکانی پارئاسیایی جاکارتا لە ساڵی 2018ش میداڵیای زێڕی بۆ خۆی دەستەبەر کردبوو.

ئەمە دووهەمین میداڵیای زێڕی کاروانی نێردراوی ئێران لە کێبەرکێیەکانی پارئولەمپیکی تۆکیۆیە. روحوڵا ڕۆستەمیش لە بەشی کێش هەڵگریدا یەکەمین میداڵی زێڕی بردەوە.

News Code 38880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha