بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێوارەی شه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدولهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی شاندی ئێران بۆ كۆنفرانسی لوتكه‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی به‌غدا كۆبوه‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌گرنگی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و كاری دوقۆڵی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ئامانجی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و سه‌قامگیریی.
مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، عێراق خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بێت، بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و هاریكاری گه‌شه‌پێدانیش بڕه‌خسێنێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حسێن ئه‌میر عه‌بدولهیان ستایشی ڕۆڵی عێراقی كرد له‌نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان و جه‌ختیشی له‌په‌رۆشی حكومه‌تی ئێران كرده‌وه بۆ سه‌قامگیركردنی عێراق و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دوپاتكرده‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و پاشماوه‌كانی داعش و وتیشی، "كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی هاوبه‌شی و هاوكاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه".
بۆچوونی ئێوە