زەنگی مەترسی لە " هێڵی ئەمنیەتی" بەغدا/تارمیە ناوەندی تیرۆریزم لە عێراق

چەند مانگێکە کە پاشماوەکانی داعش لە عێراق ناوچەی ستراتیژیکی تارمیە وەکوو هێڵی ئەمنیەتی بەغدای کردووەتە ناوەندێک بۆ دەسپێکردنەوەی هەوڵە تیرۆریستییانەکانی خۆی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ماوەی دوو هەفتەی دوایی ناوچەی تارمیەی بەغدا چالاکیی هەندێک لە چەکدارە تیرۆریستەکانی بەخۆوە بینیوە. لە هەمان پێوەندیدا چەند ڕۆژ پێش ژمارەیەک لە هێزەکانی تیپی 12 ی حەشدی شەعبی بەهۆی داوی تیرۆریستەکانی داعش لە تارمیە شەهید بوو. دوای ئەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە ئەو ڕووداوە کاردانەوەی نیشان دا و بە توندی ئیدانەی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی تارمیە وتیشی: ڕووداوەکانی تارمیە نیشانی دەدەن کە کێشەی تیرۆریزم لە عێراق هێشتا لە جێی خۆیەتی. هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ڕووداوگەلێک کە لە تارمیە ڕووی دا، پێویستە. ناوبراو هەروەها داوای یارمەتی کۆمەڵگای جیهانی بە عێراق لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم و ڕیشەکێش کردنی تەکفیرییەکان لە ئەو وڵاتەی کرد. لەلایەکی تریشەوە، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەباش بە دەرکردنی بەیاننامەیەکدا کەم کارییەکانی دەوڵەتی بەغدا لە بەرەنگار بوونەوەی پاشماوەکانی داعشی هۆکاری نامەئنییەکانی ئەم دواییە لە تارمیەی وەسف کرد.

شوێنگەی جوگرافیایی ستراتیژیکی ناوچەی تارمیە بووەتە هۆی ئەوەی کە تەکفیرییەکان ئەو شوێنە وەکوو خاڵێک بۆ بووژانەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆیئان هەڵببژێرن.

ئێستاکە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بە مەبەستی پاک کردنەوەی ناوچەی تارمیە لە دەستی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش دەست پێکردووە. کارناسان و چاوەدێرانی سیاسی پێیان وایە کە ئەگەر پاشماوەکانی داعش لە ناوچەی تارمیە ڕیشەکێش نەکرێن، ئەو ناوچە دەبێتە شوێنێک بۆ بووژانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە؛ بەتایبەتی ئەوەی کە تارمیە لە باری جوگرافیاییەوە نزیک لە بەغدایە.

ڕاستی ئەوەیە کە لە تارمیە وەکوو هێڵی ئەمنیەتی بەغدا یاد دەکرێت. ئەو ناوچە لە باری جوگرافیاییەوە گرینگایەتی تایبەتی هەیە. گرینگایەتی تارمیە تەنیا لە نزیک بوون بە بغدا نییە، بەڵکوو خاڵێکی گرینگی دیکە سەبارەت بە ئەو ناوچە، ئەوەیە کە تارمیە چوار پارێزگای گرینگی عێراق پێکەوە دەلکێنێت. لەوانە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە و ئەنبار.

ژمارەی حەشیمەتی ناوچەی تارمیە ئێستاکە زیاتر لە 90 هەزار کەسە. ژمارەی بنەماڵەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچەش 15 هەزار بنەماڵەیە. عەشایر و هۆزی زۆریش لە تارمیە نیشتەجێن کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر عەشایری ئەلبوفراج، ئەلسەلمان، ئەلجنابی، ئەلجبور و ئەلعەبید.

تیرۆریستە تەکفیرییەکان پێش لە دەسپێکی جووڵە سەربازی و ئەمنییەکانی خۆیان لە تارمیە هەموو هەوڵەکانی خۆیانیان خستە گەڕ تا تارمیە بکەنە ناوەندێک بۆ پێکهێنانی توندوتیژی خێڵەکی و فیرقەیی. لە ڕاستیدا، ئامانجی سەرەکی تەکفیرییەکان ئەوە بوو کە عەشایر و هۆزە جیاوازەکان لە اترمیە بخەنە گیانی یەکتر و لە ئەو ناوچە ئاژوە دروست بکەن. بەم حاڵەوە شوێنگەی جوگرافیایی ئەو ناوچە بووە هۆی ئەوەی کە تا تەکفیرییەکان لە ئەوێ بۆ بووژانەوە چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆیان کەڵکوەربگرن.

ئێستاکە شانە نوستووەکانی داعش لە تارمیە چالاک بوونەتەوە و دەیانەوێت لەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیش کاریگەری دابنێن.

دوایین ڕاپۆرتەکان لە تارمیە باس لە ئەوە دەکات کە شانە نوستووەکانی داعش بە توندی لە ئەو ناوچە چالاک کراونەتەوە، بە شێوەیەک کە خەڵکی تارمیە لە هەوڵ و کارەکانیان هاتوونەتە تەنگ. خەڵکی تارمیە دەڵێن کە تەکفیرییەکان لەسەر ژیانی سیاس، ئابووری و ئیداری ئەوان لە ئەو ناوچە زاڵ بوون و کۆنترۆڵیان کردووە.

لەم دواییەدا کەسایەتیی بەناوبانگ و ناسراوی عەشایری تارمیە کۆبوونەوەیەکی گرینگیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوە برد. لە ئەو کۆبوونەوە دوایین گۆڕانکارییەکانی تارمیە و هەروەها رووداوە ئەمنییەکان لە ئەو ناوچە تاوتوێ کرا. کەسایەتییە بەناوبانگەکانی تارمیە و هەروەها شێخەکانی عەشایری ئەو ناوچە رایانگەیاند: تەکفیرییەکان بە توندی هەڕەشەیان لە دانیشتووانی ناوچەی تارمیە کردووە کە هیچ کات نابێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی هاوکاری بکەن.

روانین بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق نیشانی دەدات کە زۆربەی زنجیرە هەوڵە تیرۆریستییەکانی چەند مانگ لەمەوپێشی بەغدا، پێتەختی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تارمیەوە سەرچاوەیان گرتووە. ئەو ناوچە لە دۆخی ئێستا بووەتە ڕێڕەوێک بۆ تەکفیرییەکان. داعش ئێستاکە لە تارمیە وەکوو پێگەیەکی جیدی بۆ چالاک کردنوەی شانە نوستووەکانی خۆی کەڵکوەردەگرێت. هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانیی ئەمنیەتی بەربڵاو.

وادیارە کە لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێارق، داعش دەیەوێت تارمیە بکاتە ناوەندی تیرۆریزم و لەوێوە هێرشێ بەربڵاوی خۆی بۆ سەر بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕێک بخات. ئامانجی سەرەکی و بنەرەتی تەکفیرییەکان ئەوەیە کە ڕێگری بکەن لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە کاتی دیاری کراودا. سەباح ئەلعەکیلی، کارناسی ئەمنیەتی عێارق دەڵێت کە ئەمریکییەکان لە کاتی تەکفیرییەکان لە تارمیە بۆ هێنانە دی ئامانجی سیاسی و سەربازی خۆیان کەڵکوەردەگرن.

هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ئاماژە کرا، تارمیە چوار پارێزگای بەغدا، سەلاحەدین، دیالە و ئەنبار پێوەند دەداتە یەکەوە. خالی جێی تێڕامان ئەوەیە کە لە مانگەکانی دوایی زۆربەی تاوەرە کارەباییەکانی عێارق لە ئەو پاریزگاگەلە تەقێندراونەتەوە. ئەوە بەو مانەیەیە کە تیرۆریستەکانی داعش لە تارمیە وەکوو پێگەیەک بۆ خەساری ستراتیژیکی خۆ بە ژێرخانەکانی عێراقیش کەڵکوەردەگرن.

لە هەر حاڵدا ئەوەی کە بەرچاوە ئەوەیە کە دەنگی زەنگی مەترسی لە هێڵی ئەمنیەتی بەغدا بەرز بووەتەوە و شانە نوستووەکانی داعش وردە وردە زیاتر لە ڕابردوو لە تارمیە چالاک دەبنەوە. هەر بۆیە، هێزەکانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت پاشماوەکانی داعش لە ئەو ناوچە بەتواوەتی لەناو بەرن.

News Code 38811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha