AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٨ ١٤:٥٢

لە یەکساڵی ڕابردوودا؛

بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران 28 لەسەد زیادی کردووە

بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران 28 لەسەد زیادی کردووە

نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت(ئۆپێک) لە بەرز بوونەوەی 28لەسەدی بەرهەم هێنانی نەوت لە ساڵی پێشوو هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە مانگی جووڵای(پووشپەڕ و گەلاوێژ) ڕابردوو یەک ملیۆن و 936 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە، ئەم ڕێژەیە لە پووشپەڕ و گەلاوێژی ئەمساڵ 28لەسەد زیادی کردووە و گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 485 هەزار بەرمیل.

لە حاڵێکدا کە هاوینی ساڵی پێشوو سەرچاوەکان ڕایانگەیاندبوو ئێران کەمتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، ئەم ڕێژەیە هاوینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 2.5 ملیۆن بەرمیل.

ئێران لە 3 مانگەی دووهەمی ساڵی 2021 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 443 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە و ئەم ڕێژەیە ئەمساڵ گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 214 هەزار بەرمیل. ئەم ئامارانە نیشاندەری ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی گەمارۆکان بۆتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی هەناردە کردنی نەوت بەڵام ئێران توانی وردە وردە ئەم کەم بوونەوەی بەرهەم هێنانە قەرەبوو بکاتەوە.

نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت(ئۆپێک) ڕایگەیاندووە کە ئیران لە مانگی پێشووی زایینیدا 2 ملیۆن و 485 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە. ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی پێشوو 28لەسەد زیادی کردووە.

News ID 38740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha