ئیمانۆئێل ماکرۆن ڕێگری کرد لە بانگهێشتی بەشار ئەسەد بۆ کۆنفڕانسی بەغدا

سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕێگری کرد کە بانگهێشتی هاوتا سووریاییەکەی خۆی بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی بەرپرسانی بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم لە سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاند: ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕێگری کردووە کە بانگهێشت کردنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی بەغدا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا ئەلیەوم لە ئەو سەرچاوەوە نووسی: کۆنفڕانسی بەغدا، ئایدیای هاوبەشی عێراق و فەڕەنسایە. یەکێک لە مەرجەکانی ماکرۆن بۆ ئەو کۆنفڕانسە، بانگهێشت نەکردنی بەشار ئەسەد بۆ کۆبوونەوەکە بوو چونکوو ئەو لەگەڵ بوونی ئەسەد دژایەتی هەیە.

سەرچاوەکە هەروەها وتی کە دەوڵەتی عێراقیش بەهۆی ئەوەی کە بەرپرسانی وڵاتانی دیکە نەکەونە ئەزیەتەوە و گوشاریان نەخرێتە سەر، ڕاکەی ماکرۆنی قبووڵ کرد. چەند ڕۆژ پێش ئێستا کەناڵی مەیادین ڕاپۆرتی دا کە فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لە سەفەرێکدا بۆ دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد دیداری کردووە و ناوبراوی بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی بەغدا، بانگهێشت کردووە.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد و بە ئاماژە بە ئەوەی کە بانگهێشتنامەی فەرمی ئەبێ لەلایەن حکومەت و بە ناوی مستەفا کازمییەوە دەربکرێت، هەر جۆرە پێوەندییەکی دەوڵەتی بە بانگێشتی بەشار ئەسەدەوە ڕەت کرد.

News Code 38723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =