وەڵامی حزبوڵڵا بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل پلان بۆ داڕێژراو بوو

جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە وەڵامی ئەو گرووپە بەرخۆدانە بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بەتواوەتی پلان بۆ داڕێژراو بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو گرووپە بەرخۆدانە دژی ئیرائیل وتی: وەڵامی حزبوڵڵا بە دەستدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بەتواوەتی پلان بۆ داڕێژراو بوو.

بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە، حزبوڵڵا نیشانی داوە کە کارەکانی خۆی بە وردبینی و جیدی ئەنجام دەدات. وەڵام بە هەوڵی دەستدرێژانەی ئیسرائیلیش بە وردبینی و بە شێوەی جیدی ئەنجام درا. خەڵکی لوبنان بڕوایان بە بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە هەیە.

جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیادی کرد: ئیسرائیل لە پێکهێنانی بەرخۆدان لە لوبنان و گەشەی خێرای شۆک بوو. ئەو بەرخۆدانە توانی ئەوان ناچار بە چوونە دەرەوە لە لوبنان بکات.

News Code 38664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =