بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پاگەندەی دەستگیر کرانی ئەندامانی پەکەکە و یەپەگە، هەڵمەتێکی بەربڵاویان لە ئاستی شاری ئەدەنە ڕێکخستووە و لانیکەم 29 کەسیان دەستگیر کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جمهوریەت، گرووپەکانی لقی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئیدارەی پۆلیسی ئەدەنە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هێرش بۆ سەر ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکی ڕەخنەیی و بانگەشەییان لە دژی دەوڵەتی هەبوو و بە پاگەندەی پۆلیس خەریکی پلان ڕێژی بۆ قەرەباڵغی لە 15 ی ئۆگۆست بوون، لانیکەم 29 کەسیان دەستگیر کردووە بۆ ناوەندەی ئەمنییەکان گواستووەتەوە.
پۆلیس بە فەرمانی دادستێنییەوە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو کەسانە و دەرکەی ماڵەکانیان شکاندووە و چوونەتە ژوورەوە و دەستگیریانیان کردووە.
Your Comment