AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣ ١٤:٣٨

ئێران پەردە لە ژێرئاوگەڕێکی پێشکەوتوو هەڵدەداتەوە

ئێران پەردە لە ژێرئاوگەڕێکی پێشکەوتوو هەڵدەداتەوە

فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەش وتی: بەم زووییە سەرئاوگەڕێکی پێشكەوتوو ڕوونوێنی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێمە هەوڵی ئیسرائیل بۆ کوشتنی منداڵان، ژنان و خەڵکی سڤیل و هەروەها ڕۆژنامەڤانان ئیدانە دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە جیهان لەگەڵ کێشەی زۆر لە بواری دەریاوانی بەرەوڕوویە و پاسەوانی لە بەرژەوەندییەکانی وڵات لە دەریاکان و ئوقیانووسەکان ئاسایشی هێڵی گواستنەوە لە سەردەمی شەڕ و ئاشتی پێویستی بە هێزی دەریایی بەهێز هەیە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتیشی: دوژمنان ئەبێ بزانن و تێبگەن کە ئێران هەرگیز گۆشەگیر نابێت و گەمارۆکان پووچەڵ دەکاتەوە.

ئێرانی وتی: ئێمە بۆ بەردەوام بوون لە دەریاکان هەوڵ دەدەین و ئەوەش پێویستی بە بەڕۆژ کردەنەوەی سەرئاوگەڕەکان، تۆکمە کردنەوەی بنکە سەرئاوگەڕییەکان لە قووڵایی ئوقیانووسەکان بۆ وەڵامدانەوە بە سەرجەم پێداویستییەکانە و لە هەمان پێوەندیدا خەریکی چێ کردنی ژێرئاوگەڕێکین کە بەم زووییە ڕوونوێنی دەکرێت.

News ID 52808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha