AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣ ٢٢:١٤

٢ فیلم لە مەهاباد بەشداری فێستیڤاڵی دهۆک دەکەن

٢ فیلم لە مەهاباد بەشداری فێستیڤاڵی دهۆک دەکەن

سەرۆکی سینەمای گەنجانی مەهاباد لە هەڵبژاردران و بەشداریی ٢ بەرهەمی فیلمی لە مەهاباد لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالم سەڵەواتی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: فیلمەکانی "لیمۆ هەموو شتێکی دەزانی" لە نووسین و دەرهێنانی "ئیدریس مەحموودیان" پاش درەوشانەوەی لە ٤١ـیەمین مێهرەجانی کورتەفیلمی تاران و "پیچان" لە نووسین و دەرهێنانی "ئاگرێ سوڵتانی" لە بەشی پانۆرامای یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەشدار دەبن.

وتیشی: فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک وەک ئەندامی سکرین "ئاسیا پاسفیک" ناسراو بە ئۆسکاری ئاسیایی"(APSA) لە مانگی داهاتووی زایینی چالاکییەکانی دەست پێدەکات.

News ID 52815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha