بە پێێ هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: تورکیا ناڕەزایی خۆی سەبارەت بە کرانەوەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێنێڤای بە کارداری سویسرا لە ئەنقەرە ڕاگەیاندووە و داوای شرۆڤەی لێ کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بڵاوکراوەدا لە هەندێ دەستەواژەی سووک کەڵکی وەرگرت و دەوڵەتی سویسرای پێوەندیدار بە پەکەکە و یەپەگە ناساند.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم نابێ لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکاندا جیاوازی دابنرێت، ڕایگەیاند: بە هەموو ئەو کەسانەی باوەشیان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان کردۆتەوە ڕادەگەینین رەنگە ئەوانەش ڕۆژێک تووشی ئەم نەخۆشییە بن.
Your Comment