٦٣ پارچە دراوی ساسانی لە ئیلام دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی ئیلام لە دۆزینەوەی ٦٣ پارچە دراوی سەردەمی ساسانی لە شاری ئەیوان دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەبدولمالک شەنبەزادە وتی: بە هاوکاری هێزی ئینتزامی ٦٣ پارچە دراوی سەردەمی ساسانی لە ئەیوان دۆزرایەوە و بکەرەکانی ئەوەش کە بە شێوەی نایاسایی بەدوای ئەو دراوانەوە بوون، قۆڵبەست کران.

ئەو وتیشی: پاش لێکدانەوەی کارناسانی میراتی کەلتووری بۆمان دەرکەوت کە ئەم دراوانە لە ئەلیاژی ئاسن و ڕەنگی زەردە و تایبەت بە سەردەمی ساسانییەکانە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: بەختەوەرانە بە چالاکی ئەنجومەنەکانی میراتی کەلتووری، هەستیاری کۆمەڵگا بۆ پاراستنی میراتی کەلتووری زۆرتر بۆتەوە.

News Code 38628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha