AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٨ ١٩:٠٥

بەرپرسێکی کوردی سووریا باسی دەکات؛

هەڵوێستی بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سوریا

هەڵوێستی  بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سوریا

گەرچی بەرپرسانی ئەمریکیی باسی درێژەی بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا دەکەن بەڵام ئێستا کاری ئەم هێزانە تەنیا پشتیوانی لە کوردەکان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعشە.

بە پێی هەواڵی مێهر، چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و پاشان ڕێککەوتنی ئەمریکا و عێراق بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق، ئەگەری بەجێ هێشتنی ئەم ناوچانەی سووریاش دێتە ئاراوە.

چەند بەرپرسی ئەمریکیی داکۆکیان کردۆتە سەر درێژەی بەشداری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا بەڵام وتوویانە ئەم بەشدارییە تەنیا بە مەبەستی پشتیوانی لە کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داعشە.

بەرپرسێکی دیکەی دەوڵەتی بایدن وتوویە: ئەفغانستان، عێراق و سووریا سێ بابەتی جیاوازن و پێم وا نییە لە ڕاسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا گۆڕانێک بەدی بێت.

چەند بەرپرسی دیکەی ئەمریکیی لە سەر ئەم مژارە باسیان کردووە و بە چەندین شێوە لێکیان داوەتەوە بەڵام سینم محەمەد یەکێک لە بەرپرسانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا باسی ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لەم ناوچەی کردووە و ڕایگەیاندووە: ئەم بابەتە دەتوانێ ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش بۆ ئەم ناوچە.

News ID 38603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha