تەقینەوە لە سەر ڕێگای ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە وان ڕووی دا

تەقینەوە لە ڕێگای ئۆتۆمبێلی سەربازی لە وان بریندار بوونی ٦ هێزی سەربازی تورکیای لێ کەوتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە ڕێگای ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە شاری چاتاکی پارێزگای وان ٦ هێزی سەربازی تورکیا بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵدەری بەینونەهرەین لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە وان هەواڵی دا. لەم رووداوەدا ٦ کەس لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی یەک کەسیان ناجێگیرە. برینداران بۆ نەخۆشخانەی وان گوێزرانەوە.

وردەکاری زۆرتر لەم ڕووداوە بڵاو نەبۆتەوە. ئەمە دووهەمین تەقینەوە لە ڕێگای ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە تورکیا لە حەوتەکانی ڕابردوویە.

News Code 38588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =