بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنێکی ئێزدی دانیشتووی گوندی ئەبشی لە پارێزگای ماردین، بە دەسڕێژی گوللەی هاووڵاتیەکی تورکیەوە کوژرا، بەڵام بکوژەکە تاوانەکەی خستووەتە پاڵی کوژراوەکە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ژنێکی ئێزدی بە ناوی باران حەسەن راشۆ لە گوندی ئابشی لە شاری ماردین بە دەسڕێژی گوللەی پیاوێک بە ناوی سرکان-ئو، کوژرا. بکوژەکە لە وێستگەیەکی بشکنینی ناوچەکە دەستگیر کرا.
دوای لێکۆڵینەوە لە سەر تەرمی راشۆ لەلایەن پزیشکی یاسایی ماردینەوە، دەرکەوت کە ئەو ژنە بە سێ گوللە کوژراوە.
سرکان ئو کە لێپرسینەوەکاندا کوشتنی ئەو ژنەی لە ئەستۆ گرتووە بەڵام پاگەندەی کردووە کە ئەو ژنە هەڕەشەی لێم کردووە و بەم شێوە تاوانەکەی خستووەتە پاڵ کوژراوەکە.
ناوەندەی مافی ژنانی ناوەندی پارێزەرانی ماردین ڕایگەیاندووە کە ئەو دۆسیە لە نزیکەوە شوێنگیری دەکات.
Your Comment