AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٩:٣٣

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە کۆبانی کردەوە

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە کۆبانی کردەوە

کارناسێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوین لای وایە کە کرانەوەی بنکەیەکی گەورەی سەربازی ئەمریکی لە کۆبانی، لە کارادنەوە بە هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلیجا مەگنایێر شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، ئیدعای کرد کە ئەمریکا خەریکی کردنەوەی بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە شاری کۆبانی لە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە خۆجێیەکان لە جموجۆڵی چەندین کاروانی گەورەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیکی شاری کۆبانی هەواڵیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەرتەشی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی جیهازات و کەرەسەی گەورەی کۆنکرێتی بۆ شاری کۆبانییە.

مەگنایێر، ئاماژەی بەوەش داوە کە تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی شاری هێمایینی کۆبانی داوە و ئەمریکا بە کردنەوەی بنکەیەکی گەورە لەو شارە، وەڵامی ئەو هەڕەشەیە دەداتەوە.

News ID 53396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha