بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پێنجەمین ساڵوەگەری شەهیدی قودس، شەهید سپەهبود حاج قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، فەرماندە و بەرپرسانی باڵای لەشکەری و وڵاتی و خەڵکی بەئەمەگی ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەچوو.
موخبێر: قوتابخانەی بەرخۆدان لاواز نابێت
موحەمەد موخبێر ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە نمانەوەرگرتنی بەرپرسان لە شەهید سولەیمانی، وتی: بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ چارەسەریی کێشەکان و جەربەزە و دلێریی بوو و لە قۆناغێکدا کە وڵات بەرەوڕووی کێشەگەلێک بۆتەوە، ئاوڕدانەوە لەو تایبەتمەندییانەی شەهید سولەیمانی دەتوانێ یارمەتیدەری بەرپرسان بۆ چارەسەریی کێشەکان بێت.
وتیشی: بەرەی بەرخۆدان داهاتوویەکی ڕوونی هەیە و بە ئیزنی خودا ئەم قوتابخانەیە لاواز نابێت.
وەزیری کشتوکاڵ: بەرپرسان دەبێ حاج قاسم بکەنە نمانەی کاریان
غوڵامڕەاز نووری وەزیری جیهادی کشتوکاڵ، بە ئاماژە بە دەوڵەمەندیی مێژوو بە مانەوە و سەرهەڵدانی بەرەی بەرخۆدان لە دژی ستەم و لەدایکبوونی هەزارانی وەک حاجقاسم لە داهاتوو، وتی: بەرپرسان دەبێ لە بواری بەڕێوەبەریدا شێوازی بەڕێوەبەری جیهادیی حاج قاسم بکەنە نمانەی خۆیان
Your Comment