بە پێی هەواڵی مێهر، سارا گلین چالاکوانی سکاتلەندی و بەرپرسی بزووتنەوەی هاودەنگی سکاتلەند لە گەڵ کوردەکان، لە نووسراوەیەکدا کە لە گۆڤاری بلاکالدونیا بڵاو بۆتەوە، سەبارەت بە دژایەتی ڕەگەزیی لە تورکیا بە تایبەت لە بەرانبەر کوردەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دا.
ئەو وێڕای ئاماژە بە کوشتنی ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد لە قونیە و بێدەنگی پۆلیس ودەزگای دادی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە، ئەوەی نیشاندەری ئاسایی بوونەوەی سیاسەتی دژە کورد لە توکیا بە تایبەت لە کاتی دەسەڵاتداری رەجەب تەیب ئەردۆغان زانی.
ناوبراو وتیشی: ئازار و ئەشکەنجەی کوردەکان بە تایبەت کرێکاران لە تورکیا بۆتە دیاردەیەک و بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ سزای تاوانباران کارێکی ئەوتۆیان نەکردووە.
گلین هەروەها دەوڵەتی تورکیای بە پێشێل کردنی مافی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا سەبارەت بە کۆرۆنا تاوانبار کرد و ئەوەی وەکوو بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی کردەوەی ڕەگەزپەرەستانە لە بەرانبەر کوردەکان ناو برد.
ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە گرووپەکانی نزیک بە دەوڵەتی تورکیا، پارتی دیموکراتیکی گەل و پەکەکە وەکوو بەرپرسی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانەی ئەو وڵاتە دەناسێنن، سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەم تۆمەتە و تووڕە بوونی کوردەکان هۆشداری دا.
Your Comment