بڵاوکراوەی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان سەبارەت بە مووشەکە هاوێژراوەکان بەرەو زایۆنیستەکان

پاش هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو داگیرکەرە زایۆنیستەکان، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی نیشان دا و بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ گرت.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە بڵاوکراوەی بەرخۆدانی ئیسلامی سەبارەت بەم هێرشانە نووسراوە: گرووپی شەهیدان عەلی کامڵ مەحسین و محەمەد قاسم تەحان ناوچەکانی دەوروبەری داگیرکەران لە کێڵگەکانی شەعبایان کردە ئامانج.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: ئەم هێرشە بە دەیان مووشەک لە جۆری ١٢٢ی میلی مەتری ئەنجام بووە. ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی بە ئەلجەرمەق و ئەلشەواکری لوبنان ڕووی داوە.

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بە ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدانی حیزبوڵا دژ ڕژیمی زایۆنی نیشان دا و ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی لوبنان دەکەین کە پیلانی رژیمی زایۆنییان تێک شکاند. شەڕ لە گەڵ دوژمنی زایۆنی لە هەموو بەرەکان تاکوو لە ناوچوونی ئەم رژیمە دەبێ درێژەی ببێت.

ئەم بزووتنەوە داکۆکی کردووە: بەرخۆدان لە بەرانبەر داگیرکەران و وڵام دانەوە بە جەنایەتەکانیان مافێکە کە بۆ بەرخۆدان پارێزراوە. داگیرکەران بێگومان وڵامی کارەکانیان وەردەگرنەوە. بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی لە وڵام دانەوە بە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی پشتیوانی دکات.

.

News Code 38554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha