بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە کاردانەوە بە کوشتوبڕی بنەماڵە کوردەکەی خەڵکی کۆنیا بە وتنی ئەوەی کە کاتی ڕاگیرانی ئەو جۆرە کوشتوبڕە هاتووە، داوای لە هەندێک بەرپرسان لەوانە سەرۆکی پۆلیس، فەرمانداری ناوچەکە، وەزیری ناوخۆ و دەسەڵاتداران کرد کە خێرا دەست لە کار بکێشنەوە.
پەروین بۆڵدان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بنەماڵەی گیان بەختکراوانی ئەناتۆڵی لە ئەستەنبۆڵ قسەی دەکرد، بە وتنی ئەوەی کە کەسانێک کە لە شەڕی شەرافەتمەندانە بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی شەڕ دەکەن یەکە یەکە خەریکن لە ناو دەچن، وتی: لە ئەم جوگرافیا چەرمەسەری گەورە هەیە، هەموومان کە لە ئێرە دانیشتووین داخی ئازیزانمان لە دڵدایە. ئێمە منداڵی جوگرافیایەیەکین کە هەندێک جار لە بەر ماڵی خۆمان، هەندێک جار لە شەقام، هەندیک جار ڕوبوسکی و هەندێک جاریش لە سوروچ، هەندیک جار لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە و هەندێک جار لە کۆنیا دەکوژرێین.
بۆڵدان بە وتنی ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەیەکی دانیشتووی کۆنیا، تەنیا بە تاوانی کورد بوون بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، وتی: کاتێک کە کوردەکان بە نامرۆڤانەترین شێوە دەکوژرێن ڕەگەزپەرست و فاشیستەکان جارێکی دیکە ئەو دەستە کوشتنە بە شتێکی ئاسایی لە قەڵەم دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئەو بیرە فاشیستییە.
Your Comment