هەڵبژاردنی عێراق نابێ وەدوا بکەوێ/ پێویستیی یەکگرتوویی بەیتی شێعە

کارناسانی لە دانیشتنێکدا بابەتی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان ێک دایەوە و ڕایانگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی عێراق نابێ وەدوا بکەوێ.

بە پێێ هەواڵی مێهر، دانیشتنێکی پسپۆڕانە بۆ لێکدانەوەی بابەتی هەڵبژاردنی عێراق بە بشداری "عەلی ئەلئەزیرجاوی" نوێنەری بۆچوونی پارلەمانی عێراق لە ئێران، مەهدی شەکیبایی جێگری جەماوەری بەرگری لە خەڵکی فەلەستین و شرۆڤەکاری ڕۆژاوای ئاسیا و عەلی جەعفەر نوێری کەاڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە تاران بەڕێوە چوو.

هەڵبژاردنی عێراق نابێ وەدوا بکەوێ/ پێویستیی یەکگرتوویی بەیتی شێعە

مەهدی شەکیبایی سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق وتی: دۆخی ئێستای عێراق بۆ ڕووداوەکانی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە. لە کاتێکەوە کە مستەفا کازمی وەکوو سەرپک وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرا، دەوڵەتی ئەو کەوتە ژێر سێبەری کردەوەی تیرۆریستی و بەم شێوە ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەردار قاسم سولەیمانی لە خاکی عێراقدا کوژران و گۆڕانەکانی عێراقیان بە شێوەیەکیتر گۆڕی.

عەلی ئەلئەزیرجاوی وتی: بێگومان ڕووداوەکانی عێراق تەنیا ڕووداوێکی ناوخۆیی نییە بەڵکوو لە سەر هەموو ناوچە و وڵاتەکانیتری جیهان کاریگەری دادەنێت. لە دەیەکانی ڕابردوودا بەشداری هێزە ڕۆژاواییەکان لە عێراق بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر ئابووری، سیاسەت و ئاسایشی ئەم وڵاتە بابەتێکی ئاشکرایە. تەنانەت ئەورووپییەکانیش لەم دۆخە کەڵکیان وەرگرت و لە ئەفغانستان، سووریا و عێراق بنکەیان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان ساز کرد.

ئەو وتیشی: ئەوەی ئێمە لە عێراق و لوبنان دەیبینین، ئاکامی گەڵاڵەی هەمیلتۆنە. بێگومان هەر ئەم دۆخەش لە ئەفغانستان بەدی دێنن گەرچی رایانگەیاندووە کە لە عێراق چوونەتە دەرەوە بەڵام دێنەوە.

بیری گشتیی عێراق سەبارەت بە دزەی ئەمریکا

شەکیبایی سەبارەت بە دزەی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و هەمە لایەنە لە عێراق وتی: دزەی ئەمریکا ئاکامی داگیرکەریی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو. ژێرخان و بیچمی ئەو بزووتنەوانەی لە عێراق و لە ژێر کاریگەری ئەمریکادا پێک هاتن، بێگومان بە پێی خواستی ئەوان و نموونەیەک لە دزەی ئەوانە.سەرەڕای ئەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق چوونەتە دەرەوە، گەورەترین باڵوێزخانەی ئەمریکا لە جیهان کە لە عێراق دایە، چالاکە و هەوڵ ئەدات درێژە بە بەشداری خۆی بدات.

ئەلئەزیرجاوی لەم بارەوە وتی: هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پێێ پێکهاتەی تایبەتی هەڵبژاردن لە ڕۆژاوایە واتا ە لایەن ڕۆژاواییەکانەوە دیاری کراوە و بەرژەوەندی هەندێ لە بزووتنەوە سیاسییەکان لە بەرچاو دەگرێ و وێدەچێ دیساەوە هەمان کەسانی ۆێشوو هەبژێردرێن. هەر بۆیە ئەم پێکهاتە دڵخوازی خەڵکی عێراق نییە.

هەڵبژاردنی عێراق نابێ وەدوا بکەوێ/ پێویستیی یەکگرتوویی بەیتی شێعە

پێکهاتەی هاوردەیی و ڕۆژاوایی هەڵبژاردنی عێراق

شەکیبایی سەبارەت بە پێکهاتەی ڕۆژاوایی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: ئەمریکییەکان لە سالی ٢٠٠٣ بەم لاوە فەرماندەیەکی سەربازی بە ناوی پۆل بێرمێریان هێنایە سەر کار و لەو کاتەوە ڕەخنە کردن لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و فەرەنگی عێراق دەستی پێ کرد. لەو کاتەوە تا ئێستا ئەمریکییەکان بە مەبەستی دزەی فەرهەنگی لە عێراق هەزار و ٨٠٠ ڕێکخراوەی مەدەنییان پێک ێاوە.

ئەو ڕێکخراوە مەدەنیانە کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە لە عێراق دامەزراون، دەفرایەتییەکی باشن بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێ لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەکوو هەڵبژاردن بەشداری بکات و ئێستاش ٣ مانگ تا کاتی هەڵبژاردن ماوە و بۆ ئەمریکییەکان دەرفەتێکی باشە کە لەم دۆخەدا دزە بکەن.

هەڵبژاردنی عێراق نابێ وەدوا بکەوێ/ پێویستیی یەکگرتوویی بەیتی شێعە

پێویستی یەکگرتوویی بەیتی شێعە

عەلی ئەلەزیرجاوی وتی: دووبەرەکی و نەبوونی یەکگرتوویی لە نێوان گرووپە شێعەکاندا بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش و ئیزنی دزەی بە ئەمریکییەکان دا و گەندەڵی لە دەوڵەتی عێراقدا پێک هێنا. ئێمە ئیزنمان بە داگیرکەران دا تاکوو لە عێراق قەیران پێک بێنن. نەک هەر قەیرانی ئابووری، سیاسی و ئاسایش بەڵکوو قەیرانی فەرهەنگیشیان پێک ‌هێنا.

بەیتی شێعە ئەزموونێکی بەنرخە و هەموو مەزڵۆمانی جیهان وەکوو ئولگوو چاوی لێ دەکەن. بۆیە گەر ئولگوویەکی دەسەڵاتدار بێت، ئەوانەش دەسەڵتدار دەبن و گەر لاوازیش بێت، پێڕەوانی لاواز دەبن.

هەڵبژاردنی عێراق نابێ دوا بکەوێ

کارناسانی بەشداربووی ئەم دانیشتنە داکۆکییان کردە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی عێراق نابێ وەدوا بکەوێت چوونکوو دیسانەوە رێگا بۆ بەشداری ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە خۆش دەکات و وتیان: عێراق تەوەری سەرکەوتنە و کاریگەری لە سەر وڵاتانیتر هەیە. دۆسیەی عێراق لە سەر سووریا، لوبنان و فەلەستین کاریگەرە بۆیە ئەمریکییەکان هەوڵ ئەدەن هەڵبژاردنەکانی عێراق وەدوا بخەن. ئەمەش شتێکە کە دەبێ خەڵکی عێراق لە سەری وشیار بن.

News Code 38464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =