ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر چەند ڕێکخراوی سووریا

ئەمریکا گەمارۆی نوێی دژی ٩ ڕێکخراوە لە سووریا راگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆی نوێ دژی سووریا دادەنێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمی خەزانەداری ئەمریکا، مەبەست لە گەمارۆ نوێیەکان "زۆر بوونەوەی گوشار بۆ سەر حکوومەتی سووریا" ڕاگەیندراوە.

گەمارۆ نوێیەکان ٨ کەس و ٩ ڕێکخراوە لە خۆ دەگرێت کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕێکخراوە هەواڵدەرییە گشتیی و سەربازییەکانی سووریا بکەین.

ئەم گەمارۆیانە بە پێی "یاسای سێزار" دژی سووریا دادەنرێت. یاسایەک کە لە لایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دژی سووریا پەسند کرا.

News Code 38439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =