بە پێی هەواڵی مێهر، ئۆپەراسیۆنی مێرساد کۆتایی شەڕی سەپێندراو دێتە ئەژمار و نیشاندەری بەرخۆدانی خەڵکی کرماشان لە سەردەمی بەرەوانی پیرۆزە.
ئەم ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی ئەو پیاوە دلێرانەیە کە حیماسەیەکی هەرمانیان خولقاند و دواهەمین هەوڵی خۆیان بۆ وڵام دانەوە و شکستی هەتا هەتایی دوژمن خولقاند.
ژمارەی شەهیدانی کرماشانی لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٥٥٠ کەس ڕاگەیندرا و لەم ڕێژەیەش ٢٤٧ شەهید لە شەهیدانی بەرەیی و ٢٩٨ کەسیش هێزی خەڵکی بوون کە بە هۆی بوردومان شەهید بوون.
ئەم ڕۆژە پاش پەسند کردنی لە لایەن شۆرای فەرهەنگی گشتیی وڵاتەوە، ئەمساڵ لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێراندا بە ناوی ڕۆژی کرماشان تۆمار کرا.
هەموو شوێنەکانی ئەم پارێزگایە شوێنی هەنگاوەکانی ئەو شەهیدە سەربەرزانەیە کە خوێنی پاکیان بە سەر دەشت و کێوەکانی پارێزگادا ڕژا تاکوو گەورەیی و سەرفرازی خەڵکی ئێران هەرمان بێت.
ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری خۆی بۆ پارێزگای کرماشان فەرموویە: کرماشان سینەی ئەستووری ئێران لە گۆڕەپانە زانستیی و فەرهەنگییەکان و دیمەنی جوانی ئێرانی ئیسلامییە.
Your Comment