هۆکاری سەفەری دووبارەی کازمی بۆ ئەمریکا، ئەو دەستکەوتانەی دەست ناکەون

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە حاڵێکدا بۆ ئەمریکا سەفەری کردووە کە پێشتر و لە کاتی دەسەڵاتداری ترامپدا نەیتوانیبوو دەستکەوتێک بۆ میلەتی عێراق دەستەبەر بکات.

بە پێێ هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا سەفەری کرد بۆ ئەوەی لە چوارەمین خولی دانوستانەکان لە گەڵ ئەمریکا بەشداری بکات. کازمی وتوویە: پێویستمان بە بوونی هێزی بیانی لە خاکی عێراق نییە. ئەو سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانی چۆنیەتی بەشداری ئەمریکا لە خاکی عێراق وتی: بۆ فێرکاری و کۆکردنەوەی زانیاری سەربازیی داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەین.

سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە وڵاتەکەی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دۆخێکی باشی نییە. سەرەڕای ئەوەی خەڵکی عێراق داوای باشتر بوونی دۆخەکە دەکەن، وێدەچێ دانوستانەکان ئەم باسانە لەخۆ نەگرێت.

پێشتر دەوڵەتی عێراق کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی ٦ی ژوەن ڕاگەیاندبوو بەڵام بەرپرسانی عێراقی وەدوایان خست و رایانگەیاند هەڵبژاردن دەکەوێتە ١٠ی ئۆکتۆبەر. دیسانەوە دەنگۆی وەدواخستنی ئەم مێژووەش دەبیسرێت بەڵام تا ئێستا بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە.

ژمارەیەک کەسایەتیی عێراقی کاردانەوەیان بەم بابەتە نیشان دا و ڕایانگەیاند: بە هیچ شێوەیەک وەدواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناکەن.

وێدەچێ مستەفا کازمی لە جیاتی ئەوەی بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی و دابین کردنی دۆخێک بۆ گەشەی ئابووری عێراق هەوڵ بدات، تەنیا وەکوو سەرۆک وەزیرانێک دەردەکەوێت. ئەو لە کاتی دەسەڵاتداری ترامپیشدا بۆ ئەمریکا سەفەری کرد بەڵام هیچ دەستکەوتێکی نەبوو.

سیاسەتەکانی جۆ بایدن نیشاندەری ئەوەیە بۆ چالاک کردنەوەی گرووپە شاراوەکانی داعش هەوڵ ئەدات بۆیە لە کاتی دەسەڵاتداری بایدێنیشدا، کازمی ناتوانێ دەستکەوتێک بۆ وڵاتەکەی دەستەبەر بکات.

News Code 38370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =