ئەمریکا دەیەوێت ڕێگری بکات لە فرۆشی نەوتی ئێران بە چین

دەوترێ کە ئەمریکا دەیەوێ ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین دەکات و لەمەش وەکوو ڕێگایەک بۆ مانەوەی ئێران لە سەر کورسی دانوستان کەڵک وەردەگرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی پێوەندیدار بە دەوڵەتی واشینتۆنەوە لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆیتێرز ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بۆنەی ئەگەری نەگەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستانە ناڤۆکییەکان، خەریکی لێکدانەوەی هەندێ بەرنامە بۆ ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چینە.

بەدوای ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوە نەناسراوە، سەرەتای ساڵی زایینی، دەوڵەتی واشینتۆن بە پێکەنی وتووە کە بەدوای زیندووکردنەوەی بەرجامە و هۆکارێک بۆ تەمێ کردنی کۆمپانیا چینییەکانی کڕیاری نەوتی ئێران نییە.

بەڵام ڕادەگەیندرێت کە نادیار بوونی کاتی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ڤیەن و ئاگادارنەبوون لە ڕوانگەی دەوڵەتی نوێی ئێران لە بەرانبەر دانوستانەکان، ئەمریکا دەخاتە بیری ئەوەی بەدوای لێکدانەوەی کردەوەیەک دژی کۆمپانیا چینییەکان بێت.

پێشتریش ماڵپەڕی ئەمریکایی واڵ ئێستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی گەمارۆی قورستر دژی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چینە.

لەم ڕاپۆرتەدا وتراوە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی ئێران وەکوو ڕێگایەک بۆ هان دانی تاران بۆ گرێبەستی نوێ و بە ئاکام گەیاندنی دانوستانەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

دواهەمین خولی دانوستانەکان ٣٠ جۆزەردان کۆتایی هات و درێژەی دانوستانەکان لە دەستی دەوڵەتی داهاتوو دایە. سەرچاوە ڕۆژاوایی و ڕووسیەکانیش پێش بینییان کردووە خولی نوێی دانوستانەکان لانیکەم تا کۆتایی گەلاوێژ دەکەوێتە دواوە.

News Code 38352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =