بەرهەم ساڵح بووەتە قوربانی سیخوڕی ئەلکترۆنیکی ئیسرائیل

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسی ژمارە تەلەفۆنی بەرهەم ساڵح یەکێک لە 50 هەزار ژمارە تەلەفۆنی هەڵبژێردراو بۆ سیخوڕی لە ڕێگای ئاپی پگاسوزی کۆمپانیای ئیسرائیلی NSO بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیواز، ئەو ڕۆژنامە ئەمریکیە نووسی: هێشتا دیار نییە کە ئایا ئەو ئاپە توانیویە تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری عێراق هاک بکات یان بەس هەوڵی بۆی داوە.

ڕۆژنامەی گاردیەنیش لە ئەو بارەوە نووسی: بە پێی داتا بڵاو بووەکان لە انوەندی پلەتفۆرمی پگاسوز، ژمارە تەلەفۆنی سریل رامافوزا سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور و عمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە نێو ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بووە کە وەکوو 13 سەرۆک دەوڵەت و بەرپرسی دیپلۆماتیک، فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانی گەورەی دیکە لە 34 وڵاتی دیکەوە کەوتووەتە بەر شەپۆلی سیخوڕیەوە.

News Code 38299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha