حزبوڵڵای لوبنان تەقینەوەی تیرۆریستی شارۆچکەی "سەدر" ی ئیدانە کرد

حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقینەوەی تیرۆریستی شارۆچکەی "سەدر" ی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تەقینەوەی تیرۆریستی ئەم دواییە لە شارۆچکەی سەدری دەرکرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

بە وگێرەی ئەم راپۆرتە، حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەی خۆیدا سەبارەت بە تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، جەختی کرد: ئەو هەوڵە ترسەنۆکانە جۆرێک گەڕانەوە بۆ سیاسەتی کوشتوبڕ و هەوڵی جەنایەتکارانەی گرووپە تیرۆریستییەکان و پاڵپشتانی نێودەوڵەتی و ناوچەییانە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبنان هاتووە: سروشتییە کە ئەو جەنایەتانە بەس خەسار لە گەلی عێراق دەدات و هیچ ئەنجامێکی تری نییە.

News Code 38285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =