بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی: ئەوەی کە جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە کە ئەمریکا ئەو ڕاستییە سادە نکۆڵی دەکات کە لەسەر دەستگیر کراوەکان ڕێککەوتنمان کردووە. تەنانەت لەسەر ئەوەش کە پرسەکە چۆن ڕابگەیێندرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە ڤیەنا، جودا لە رێککەوتنی انڤۆکی لەگەل ئەمریکا و بریتانیا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی مرۆدۆستانە و ئازادی 10 زیندانی لە هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن کرا.
خەتیب زادە درێژەی دا: ئێرنا ئامادەیە تا ئەمڕۆش ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکات.
Your Comment