ئامانجەکانی کشانەوەی حەریری/هەڵاتن بەرەو هەڵبژاردنی پارلەمان

بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە کشانەوەی سەعد حەریری هەر لە پێشەوە داڕێژرا بوو و ئەو بەم کارەوە بەرەو هەڵبژاردنی پارلەمان هەڵاتووە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی پێک هێنانی کابینەی لوبنان پاش ٩ مانگ درەنگ کردن و داخرانی ڕێگاکانی ناوخۆیی و دەرەکی، لە پێک هێنانی کابینە کشایەوە و بڕیاری دا بەرەو هەڵبژاردنی پارلەمانی هەڵبێت.
حەریری ڕۆژی پێشوو خەباتی هەڵبژاردنی خۆی دەست پێ کرد، خەباتێک کە پێشەکییەکەی لە لایەن ئەمریکییەکان و فەڕانسەویەکانەوە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو. واشینتۆن و پاریس خوازیاری پێک هێنانی پارلەمانێک دژی حیزبوڵا بوون.
سەعد حەریری ڕۆژی پێشوو کۆشکی سەرۆک کۆماری بەجێ هێشت.
حەریری لە ڕۆژی ٢٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی نوێی لوبنان دیاری کرا و لەو کاتە بڕیاری دا کە بە مەبەستی ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی وڵات دەوڵەتێکی پسپۆڕی غەیرحیزبی پێک بێنێت بەڵام ئەوەی ڕووی دا ئەوە بوو کە پاش دیاری کردنی ناوبراو وەکوو سەرۆک وەزیران، زۆرترین ناخۆشی لە بواری ژیانی خەڵک بەدی هات.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە کشانەوەی حەریری لە چەند مانگ پێشەوە پێش بینی دەکرا. ڕاستییەکە ئەوەیە کە حەریری و بنەماڵەکەی لە لوبنان وەکوو داردەستی گوشار دژی بەرخۆدان ڕۆڵ دەگێڕن. ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بە تیرۆری ڕەفێق حەریری باوکی سەعد حەریری و سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان کە لە ڕووداوی ساڵی ٢٠٠٥ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلدا کوژرا، زیاتر دەرکەوت و بووە هۆی هەوڵ دان بۆ سڕینەوەی بەرخۆدان و دابین کردنی هێمنایەتی ناوچەی دەوروبەری ڕژیمی زایۆنی.
لوبنانییەکان هێشتا ڕووداوی سەفەری حەریری بۆ عەرەبستان و گوشاری سەعوودییەکان بۆ کشانەوەی حەریرییان لەبیر نەکردووە. ئەم پرسیارە لەو کاتەدا هاتە ئاراوە کە بۆچی سەعد حەریری دەبێ لە عەرەبستان باسی کشانەوەی خۆی بکات؟
سیناریۆی ئێستای لوبنان لە کشانەوە یان پاشگەز بوونەوەی سەعد حەریری زیاترە. بە تایبەت ئەوەی کە پاش ئەمە شەڕ و پێکدادان لە لوبنان دەستی پێ کرد. مەبەست لەم شەڕ و خۆپیشاندانەش لاواز کردنەوەی بەرخۆدان و تۆمەتبار کردنی ئەوان و خراپ بوونی دۆخی ئابوورییە. ئەمانە هەموو مەبەستی سەعوودییەکانە، ئەوانەی کە هەوڵ ئەدەن بە ئامێری حەریری بە ئامانجەکانیان بگەن.

News Code 38224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =