بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕەزەوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەردانی کارگێڕی کۆمپانیای گەشەی ئاو و وزەی ئێران بۆ پاڵاوتنگەی زێرابی سنە کە بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستانیش ئەنجام درا، وتی: بە پێی هاوڕێی و شوێنگیرییە باشەکانی بەرپرسانی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگار، گەڵاڵەکانی کۆمپانیای ئاو و وزە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بەتواوەتی کۆتایی دێت و خەڵکی کوردستان لێی بەهرەمەند دەبن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەهۆی هاوکاری و شوێنگییەکانی بەرپرسانی پارێزگا، گەڵاڵەکانی سەدی ژاوە و ئازاد باشترین ئەنجامیان دەبێت، زیادی کرد: ئەو گەڵاڵە چەند ساڵێکە کە خەریکە بەڕێوە دەچن بەڵام بەهۆی کەم بوونی بودجە و شوێنگیری نەکردنەوە، هەر دوا دەکەوت بەڵام ئێستا پڕۆژەکان چالاک بووەتەوە و بەزوویی دەگاتە ئەنجام.
بەرپرسی کاورباری ئەدنازیاری گەڵاڵەی سەدی ژاوەش لە ئەو سەردانەدا وتی: سەدی ژاوە لە ئەگەری بەڕێوە چوونی تەواوی، 10 هەزار دۆنم لە زەوینە کشتوکاڵییەکانی دەڤەر و دەشتی دێولان تێراو دەکات.
Your Comment