توانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 90 ەمان هەیە

سەرۆک کۆماری ئیران ڕایگەیاند کە دەتوانین تا سەدا 90 ئۆرانیۆم بپیتێنین

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی 23 ی پووشپەڕ ڕۆژی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ساڵی 94 لە ئاوەها ڕۆژێکدا ڕێککەوتنمان کرد و هەر بۆیە ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی گفتوگۆ و هاوکاری ناودێر کرا.

حەسەن ڕۆحانی لە میانەی قسەکانیدا بە وتنی ئەوەی کە پیشەی ناڤۆکی ئێمە هەر سەر جێیەتی، وتی: ئەوان واتا ئەمریکا و بە تایبەتی ترامپ دەیانەویست فردۆ بە تواوەتی دابخرێت. بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، ئەویش لەسەر خۆڕاگری گەل بوو چونکوو دانوستان پشتیوانی دەوێت. ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێمە دەتوانێت ئۆرانیۆمی 20 و 60 لەسەد بەرهەم بهێنێت و ئەگەر ڕۆژێک ڕاکتۆرەکانی ئێمە پێویستیان بێت، دەتوانێت 90 لەسەدیش بەرهەم بهێنێت.

News Code 38198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =