بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی حسێن ناسریە، لەگەڵ دەوڵەت و خەڵکی عێراق بەتایبەتی بنەماڵەی قوربانیان هاوخەمی دەربڕی.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی لە لایەن دەوڵەت و گەلی ئێرانەوە لە دەوڵەت و گەلی عێراق بەتایبەتی بنەماڵەی قوربانیان، بۆ تیاچووانی ئەو ڕووداوە داوای بەخشینی لە خودای گەورە کرد و هیوای تەندروستیی بۆ برینداربووەکانیش خواست.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئامادەیی ئێران بۆ پێشکەش کردنی هەرجۆرە یارمەتییەکی دەرمانی و پزیکشی لە ئەو بوارەدا راگەیاند.
Your Comment