ئەمریکا:ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەو وڵاتە ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران لەسەر زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا ڕاشکاوانە لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا جەختی کردووە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: پرسیار لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ درێژەی دانوستانەکان ئەبێ لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکرێت و ئەوە تارانە کە دەتوانێت کاتی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان دیاری بکات.

پرایس وتی: ئێمە مۆڵەتی کۆتایی بۆ دانوستانەکان دیاری ناکەین بەڵام دەزانین پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی کە بە تێپەڕینی کات بەدەستی دەهێنێت لە کۆتاییدا لەسەر ڕوانگەی ئێمە بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کاریگەریی دەبێت.

News Code 38179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =