بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕۆژی یەکشەممە لە سەردانی فڕۆکەخانەی سەقز ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا 30 ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک بە ڕووبەری 220 دۆنم چێ کراوە و بە کردنەوەشی حەشیمەتێک زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە خزمەتگوزارییەکانی کەڵکوەردەگرن.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەقز لە گەشەی ئابووری و فەرهەنگی ناوچەکە ڕۆڵی گرینگی دەبێت.
مورادنیا زیادی کرد: هیوادارین بە هەوڵی بەڵێندەرەکان تا جێژنی قوربانی ئەو پڕۆژە کۆتایی بێت و جێژنانەیەکی گەورە بە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری سەقز بدەین.
بۆچوونی ئێوە