بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌مرۆ 10/7/2021 ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌م ناونیشانه(moi.gov.krd) هاككراو وێنه‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كردنى حزبه‌كانى یه‌كێـتى پارتى كۆمه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه دانراوه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ ڕونكردنهوهیهكى له‌باره‌ى هاككردنى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى نه‌داوه.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فهرمیهكانى حكومه‌تى هه‌رێم ماڵپه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌وپێیه‌ى وێبسایتى گواستنه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى وه‌زاره‌تێكى سه‌ربازیه ڕێوشوێنه‌كانى پاراستنى له‌هاككردن پێویسته توندتر‌و پارێزراوتربێت به‌ڵام بۆیه‌كه‌مجاره ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تێكى فه‌رمى هه‌رێم هاك ده‌كرێت.

ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاككراو تا ئێستا خزمه‌تگوزاریه‌كانى ماڵپه‌ڕه‌كه به‌رده‌ست نیه.
News ID 38140
Your Comment