بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا لەلایەن داگیرکەرانی ئەمریکاوە بەردەوامە

سەرچاوە سوورییەکان لە بەردەوام بوونی دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن سەربازانی داگیرکەری ئەمریکاوە و دزینی وەجبەیەکی نوێ و گواستنەوەی بۆ عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا درێژە دەدەنە دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکییەکان لە درێژەی دزینی نەوتی سووریا وەجبەیەکی نوێیان لە ڕێگای ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە بۆ عێراق گواستەوە.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە گوندی سویدیە ڕایانگەیاند کە 37 لۆریی سەربازانی ئەمریکی کە باریان نەوتی دزراوی دەڤەری جزیرە بووە، سووریایان بە مەبەستی عێراق بەجێ هێشتووە و لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو عێراق.

News Code 38054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =