بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕۆیتێرز، دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان دەڵێن: دەوڵەتی ئێران پاش ڕووداوی نەتەنز لە مانگی ئاوریل بە مەبەستی لەبەرچاو گرتنی دۆخی هێمنایەتی و ئاسایش، دەستڕاگەیشتنی چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سنووردار کردەوە.
دیپلۆماتێکی ڕۆژاوایی دەڵێت: بە بۆنەی ڕووداو و خراپەکاری لە مانگی ئاوریل، دەستڕاگەیشتنی چاودێرانی ئاژانس سنووردار کرایەوە بەڵام ئەم کردەوەی ئێرانە لە سەر تواناکانی ئاژانس سەبارەت بە دەرخستنی ڕاستییەکان کاریگەری نابێت.
ئەو وتیشی: ئێران و ئاژانس بۆ رێگری لە درێژبوونەوەی ئەم سنوورداریەتییە وتووێژیان کردووە.
بۆچوونی ئێوە