مەترسی شەڕی ناوخۆیی دووبارە لە هەرێمی کوردستان

گۆڤاری دەیلی تایمز وێڕای ئاماژە بە کوژرانی چەند هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی زایینی، سەبارەت بە ئەگەری شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری دەیلی تایمز لە شرۆڤەیەکدا سەبارەت بە شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، سەبارەت بە ئەگەری داگیرسانی شەڕێکی ناوخۆیی لە نێوان کوردەکان پاش براکوژی 1990 لە هەریمی کوردستان هۆشاری دا.
تایمز نووسیویە: هەم پەکەکە و هەم پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق خۆیان بە ئاڵاهەڵگری چارەسەر کردنی کێشەی کورد دەزانن بەڵام هەر یەک لەوان لە وڵاتێک و بە شێوەیەک شوێنی ئەم کێشانە دەگرن.
ئەم گۆڤارە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیای هۆکاری گوشاری ئەنقەرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ داگیرسانی شەڕی ئەرتەشی تورکیا لە گەڵ پەکەکە زانیوە.
تایمز نووسیویە: سەرەڕای هاودەنگی و هاوکاری نێوان پەکەکە و پارتی و هێزەکانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی شەڕ لە گەڵ داعش، ڕوانینی جیاوازی کوردەکانی عێراق و پەکەکە بۆ کێشەی کوردی هۆکاری شەڕ و ناتەبایی زانیوە.
دەیلی تایمز هەرێمی کوردستانی عێراقی باشترین ناوچەی عێراق لە بواری ئاسایش و هێمنایەتی زانیوە و داکۆکی کردووە: حیزبەکان و بزووتنەوە کوردییەکان نابێ ئیزن بدەن شەڕی ناوخۆیی پێک بێت و کێشەکان لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکەن.
ئەم گۆڤارە هۆشداری داوە گەر بەم زوانە کێشەکان چارەسەر نەکرێن، مەترسی شەڕێکی قورس لە نێوان گرووپە کوردەکان لە ئارا دایە و هیچکەس نایەوێ ئەمە ڕوو بدات.

News Code 38008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =