AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٨ ١٤:٥٦

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

12717 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 142 کەس

12717 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 142 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12717 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 142 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 127 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 192 هەزار و 809 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 862 هەزار و 261 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 37994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha