دەستدرێژی نوێی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی/بووژانەوەی داعش خێرا دەبێتەوە

ئەمریکا لە حاڵێکدا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی کە وادیارە ئەو هەوڵە بە ئامانجی خێرا بوونەوەی پڕۆژەی بووژانەوەی داعش لە ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستدرێژی سەربازی نوێی کردە سەر حەشدی شەعبی. لە هەمان پێوەندیدا، شەڕکەرەکانی ئەمریکا بنکەکانی حەشدیان لە ناوچەی ئەلبوکەمال هەڵکەوتوو لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراقیان بوردمان کرد. سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند کە لە ئەو هێرشەدا 4 هێزی حەشدی شەعبی شەهید بوون.

بەرپرسانی ئەمریکی لە پاساوی ئەو جەنایەتە پاگەندەیان کرد کە هێرشەکانی بەرەبەیانی بۆ سەر حەشدی شەعبی لە ڕاستیدا "بەرگری لە خۆ" بووە. ئەو هەوڵەی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری لەلایەن عێراقییەکانەوە بەدواوە بوو. لە هەمان پێوەندیدا، گرووپەکانی بەرخۆدان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش جەختیان کرد: ئێمە چەندین جار رامانگەیاندووە کە بەردەوامی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دژایەتی هەیە لەگەڵ دەستووری ئەو وڵاتە.

گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق یەک دەنگ ڕایانگەیاند کە تامی تاڵی شکست و تۆڵە دەبەخشنە داگیرکەرانی ئەمریکی.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە: هەر بۆیە، چی دیکە بەرانبەر هەوڵە دوژمنانەکان و دەستدرێژی ئەمریکا دژی عێراقییەکان بێدەنگ نابین. ئەوە پەیامێکە کە ئەمریکییەکان ئەبێ لێی تێبگەن. ئەمریکییەکان هەروا درێژە دەدەنە جەنایەتەکانی خۆیان دژی بەرخۆدانی عێراق. بەدڵنیاییەوە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبیان لێ دەکەینەوە. دوژمنی ئەمریکی تامی تاڵی تۆڵە دەچێژن.

لە هەمان پێوەندیدا، ئەحمەد عەبدولسادە شرۆڤەکاری عێراقیش بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا کاردانەوەی نیشان دا. ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان لە سنووری عێراق و سووریا، جارێکی دیکە تیرۆریست بوونی خۆی نیشان دا.

ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە زیادی کرد: ئەمریکا هەوڵ دەدات بە ئەو کارانەی، تۆڵە لە کەسانێک بکاتەوە کە پڕۆژەی داعش شکست دەدەن. پێشتریش گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە ئەو بارەوە بڵاو کردبووەوە. ئەحمەد ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراقیش ڕایگەیاند: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی نیشاندەری نائومێدی ئەوان لە گۆشەگیر کردنی ئەو گرووپە لە لای خەڵک بوو.

ئەمریکا بەدوای ئاژاوە لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراقە؛ هەر بۆیە ئەوان بنکەکانی حەشدی شەعبیان بوردمان کرد.

ئێستا، هەڵوێستێک کە زۆر گرینگ دیارە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە وەرگیراوە. لە هەمان پێوەندیدا، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشد لە سنووری سووریا ئیدانە کراوە. ناوبەراو وتیشی: هەوڵی ئەمریکا لە بوردمانی حەشدی شەعبی پێشێل کرانی سەروەریی نەتەوەیی عێراق لە سنوورەکان دێتە ئەژمار.

لە هەر حاڵدا، دیارە کە ئەمریکا بە هێرش بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی ئامانجی زۆر شوێنگیری دەکات. یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی ئەمریکا لاواز کردنەوەی ئەو گرووپە بەرخۆدانە بەتایبەتی لە سنوورەکانی سووریا بووە. ئەمریکییەکان بۆیان باش دەزانن بوونی حەشد لە سنوورەکانی عێراق و سووریا بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاسایشی ئەو سنوورانە.

هەر بۆیە، شەڕکەرەکانی ئەمریکا بنەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سنووری لەگەڵ سووریایان کردە ئامانج تا جۆرێک ئاژاوە لە ئەو سنوورانە بنێنەوە. دیارە کە لە ئەو دۆخەدا، پاشماوەی گرووپە تەکفیرییەکان بە ئاسانی دەتوانن لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراق هاتوچۆ بکەن. لە ڕاستیدا ئامانجی بەرپرسانی ئەمریکا ئاسانکاری بۆ جووڵەی داعش لە ناوچە سنوورییەکان بووە و هەیە.

خاڵی دیکە ئەوەیە کە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشد ڕێک لە ماوەی دوو ڕۆژ دوای بەڕێوە چوونی یەکەم مانۆڕی سەربازی ئەو گرووپە بەرخۆدانە لە پارێزگای دیالە ئەنجام درا.

ئەمریکییەکان حەشدی شەعبی گەورەترین لەمپەر لە سەر ڕێگای بووژانەوەی داعش لە عێراق دەبینێت و هەوڵ دەدات تا ئەو جێگایە کە دەتوانێت لاوازی بکاتەوە.

وادیارە کە ئەمریکییەکان دوای بینینی هێزی حەشدی شەعبی لە ڕێوڕەسمی بەڕێوە چوونی مانۆڕی سەربازی کەوتنە بیری ڕێکخستنی دەستدرێژییەکانی سەربازی نوێ دژی ئەو گرووپە تا بەم شێوەیە، تووڕەی خۆیان نیشان بدەن. ئەڵبەت دەستدرێژی سەربازی ئەوان پەیامێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بوو؛ کەسێک کە لە ڕیورەسمی مانۆڕی سەربازی قسەی کرد و پاڵپشتی لە حەشدەوە کرد. ئەمریکییەکان ئەو پەیامەیان دایە کازمی کە تەنانەت لە ئەگەری پاڵپشتی فەرمی و راشکاوانەی بەغدا لە حەشد دەست لە هێرش بۆ سەر ئەو گرووپە هەڵناگرن.

News Code 37990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =