بە پێی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بە دەرکردنی پەیامێک لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ئاماژەی بە دانیشتنی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ داعش کرد و ڕایگەیاند: دەبێ بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیار بدرێت.
لەم پەیامەدا هەروەها نووسراوە: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەیانی بۆ دڵنیا بوون لە بەزینی داعش و سەرکەوتن دانیشتن بەڕێوە دەبات. ئێمە نابێ لەبیر کەین هەزاران ژن، منداڵ و شەڕکەری داعش هێشتا لە ئوردوگاکانی ئاوارەکان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دان.
ئێمە داوا لە هاوپەیمانی دەکەین یارمەتی ئەو کەسانە بدات بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان. بەرنامەی فێرکارییان بۆ دابنرێت. هەروەها پشتیوانی لە جێگیربوونی دۆخ ئابووری لە ناوچەی ئازاد بکەن بۆ ئەوەی ریشەکانی زێدەڕۆیی بسڕێنەوە.
Your Comment