تورکیا لەئێستادا چەند بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەیە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق پاگەندەی کرد کە تورکیا 70 بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە و 30 هەزار هێزی سەربازیشی تێدا جێگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدر زیادی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە تورکیا بەگشتی 70 بنکەی سەربازیی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

بە پێی هەاڵی ئاژانسی بەینولنەهرەین، بەدر زیادی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق پاگەندەی کرد کە تورکیا 70 بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە و 30 هەزار هێزی سەربازیشی تێدا جێگیر کردووە.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا 16 کیلۆمەتر لە سنووری عێراقی داگیر کردووە. ئەگەر دەوڵەتی عێراق هەمبەر ئەو بابەتە بێدەنگ بێت، تورکیا پێشڕەوی زیاتر دەکات.

ماڵپەڕی هەواڵی ئیندیپندنت تورکیش لە مانگی فێڤریە ڕاپۆرتێکی دا کە بە پێی ئەوە تورکیا لە قووڵایی 40 کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان 10 هەزار هێزی سەربازیی جێگیر کردووە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە نزیک بە 60 هەزار هێزی سەربازی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتەن، واتا لە هەر حەوت هێزی چەکداری تورکیا یەکێکیان لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیایە.

News Code 37953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =