بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارگەری شەهید شارامفەری کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی ڕێکوپێک توانی گرووپێکی پێنج کەسی دژە شۆڕش لە ناوچەی گشتی بانە و سەوڵاوا بناسێتەوە و تێکی بشکێنێت.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە : لە خمزەت خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ڕایدەگەیێنین کە بە وریایی و چاوەدێری و وردبینی هەواڵگری دوای شوێنگیری هێزە خۆجەییەکانی بڕیارگەری شەهید شارامفەری پارێزگای کوردستان چەند ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردن گرووپێکی دژە شۆڕش لە ناوچەی بانە و سەوڵاوا کە دەیانەویست بێنە ناو ئیران و کاری خراپکارانە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن بکەن، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزە هەواڵگرییەکان توانیان ئەو گرووپە کە بریتی لە پێنج کەس بوون، بناسنەوە و تێکی بشکێنن.
بۆچوونی ئێوە