AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣١ ١١:٢١

بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێت؛

نەشتەرگەری ئازاری بڕبڕەی پشت بە شێوەی پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە

نەشتەرگەری ئازاری بڕبڕەی پشت بە شێوەی پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە

لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە ئازاری بڕبڕەی پشت بە شێوەی پێشکەوتوو و بە خۆڕایی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاری بڕبڕەی پشت یەکێک لە ئازارە هەرە قورسەکانی جەستەیە کە بەتواوەتی مرۆڤ لە کارە ئاساییەکانی بێ بەری دەکات و پێویستی بە پشووی درێژخایەن و بەردەوام هەیە.

ئەو ئازارە پێشتر لە ڕێگای نەشتەرگەرییەکی قووڵەوە دەرمان دەکرا بەڵام بە پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا، ئێستاکە بە شێوەیەکی نوێ و بە یارمەتی لەیزر نەشتەرگەرییەکی سووکی بۆ دەکرێت و خێراتریش چارەسەر دەکرێت.

ئەو نەشتەرگەرییە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژاوای ئێران، لە شاری سنە و لە نەخۆشخانەی سنە لەلایەن دکتۆر "شاهڕۆخ ئیبن ڕەسوولی" پسپۆڕی نەخۆشیەکانی بڕبڕەی پشت و دەمار و بێهۆشی بە خۆڕایی و بێ بەرانبەر دەکرێت، لە حاڵێکدا کە لە شارەکانی دیکەی ئێران بە تێچوویەکی زۆر دەکرێت.

News ID 37865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha