بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن /هیوای خەڵک بە باشتربوونی دۆخی ژیان

بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 1400ی ئێران بووە هۆی نائۆمێدی دوژمنان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکان.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات لە گەڵ پیلانی دوژمنی بیانییەکاندا ڕووبەروو بۆتەوە و بە تایبەت ئەم ساڵانەی دوایی هەوڵی زۆریان داوە ڕێگری لە بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان بکەن و ئەوەش وەکوو خاڵێکی گرینگ و نیشاندەری پاشگەز بوونەوەی خەڵکی ئێران لە بڕوا و فەرمانبەری حکوومەت شرۆڤە بکەن.

ئەمساڵیش چەند مانگ پێش دەستپێکردنی ڕەوتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، پیلانی دوژمنانی بیانی دەستی پێ کرد و هەموو هەوڵی خۆیان بۆ کەم کردنەوەی بەشداری خەڵک بەکار هێنا. میدیا بیانییەکان وێڕای باس کردن لە کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و شرۆڤەی ڕووداوەکانی ئێران هەوڵیان دەدا خەڵک بۆ بەشداری نەکردن و گەمارۆ دانی هەڵبژاردن هان بدەن.

خەڵکی ئێران لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بڕوا و ئیمانی خۆیان بە حکوومەتی ئیسلامی سەلماندووە و هیچ پیلانێک نەیتوانیوە ئەو باوەڕە لەواندا بسڕێتەوە کە بەشداری لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی چارەنووسی وڵات مافی ئەوانە و ئەمە ڕێگایەک بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی خەڵک لەم وڵاتەیە.

گەرچی لەم ساڵانەی دواییدا خەڵکی ئێران لە گەڵ کێشەی ئابووری زۆر ڕووبەڕوو بوونەوە و بۆ بژیوی ژیانیان تووشی کێشە بوون بەڵام ئەوەی لە ئاکامی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت، ئەوەیە کە دیسانەوە پیلانەکان بێ ئاکام بوون و سەرەڕای هەموو هەوڵ و پڕوپاگەندەکان خەڵکی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەڵبژاردن بەشدارییان کرد و بە هەمان شێوە خەڵکی کوردستانیش بڕیاری پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی دوژمنیان دا و هاتنە سەر سندۆقی دەنگ دان و دوژمنانیان ناهۆمێد کرد.

یەکگرتوویی و هاودەنگی خەڵکی ئێران و هەروەها پارێزگای کوردستان دیسانەوە ئێرانێکی بەدەسەڵاتی بە هەموو جیهان ناساند و سەلماندی کە کێشەی ئابووری و پیلانی دوژمن و هیچ شتێکیتر ناتوانێ هەستی نەتەوەیاتی و بەرپرسیاریەتی لە بەرانبەر چارەنووسی وڵات لەواندا بسڕێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە کوردستان مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژاردنیان هەبوو، یەک ملیۆن و 219 هەزار و 126 کەس بوو و کۆی گشتی دەنگەکان لە پارێزگای کوردستان 451 هەزار و 590 دەنگ بووە و لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سەید ئیبراهیم ڕيییسی وەکوو سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران ناسێندرا.

News Code 37862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =