AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣٠ ١٢:١٢

نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن:

گوترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە سەرۆکایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان فرۆشت

گوترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە سەرۆکایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان فرۆشت

نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئانتۆنیۆ گۆترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە درێژ کردنەوەی خولی سەرۆکایەتی خۆی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، فرۆشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موسەیرە، نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەوڵی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خستنی ناوی ئەو بزووتنەوە لە لیستی پێشێل کارانی مافی منداڵان، بە توندی ئیدانە کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگەی سیاسی بزووتنەویە ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەکەی خۆیدا هێناویە: ئانتۆنیۆ گۆترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە درێژ کردنەوەی سەرۆاکیەتی خۆی لە نەتەوەیەکگرتووەکان فرۆشت.

لە ئەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: گۆترێش سەلماندی کە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکخراوێکی بێ بنەمایە و وڵاتانی بەهێز لێی بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان کەڵکوەردەگرن. نەتەوەیەکگرتووەکان بووەتە ڕێکخراوێک بۆ پێشێل کرانی مافی نەتەوەکان و ئەو هەوڵەی پاڵپشتی ڕاشکاوانە لە هاوپەیمانی سعودی ڕاگەیاند.

News ID 37854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha