بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو کە ، حكومه‌ته‌كه‌م ده‌یه‌وێت كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات نراون، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
Your Comment